AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٠ ١٧:٢٠

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا؛

پێشوازی یەکێتی ئەورووپا لە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان

پێشوازی یەکێتی ئەورووپا لە دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان

لە درێژەی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بە ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان، یەکێتی ئەورووپاش لە دەستپێکردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان ڕیاز و تاران پێشوازی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیتێر ستانۆ، وتەبێژی باڵای یەکێتی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو یەکێتییە لە ڕێککەوتنی عەرەبستان و ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندییە دیپلۆماتیکەکان پێشوازی دەکات.

لە بەیاننامەکەی ستانۆ کە لە ماڵپەڕی ئەو یەکێتییە بڵاو بووەتەوە هاتووە کە یەکێتی ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ڕاگەیێندراو سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پاشایەتی عەرەبستان پێشوازی دەکات و چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنەیە.

یەکێتی ئەورووپا وێڕای دەسخۆشی لە ئەو هەوڵە دیپلۆماتیکانە کە بووە هۆی ئەو هەنگاوە گرینگە ڕایگەیاند کە لەبەر ئەوەی کە هەم ئێران و هەم عەرەبستان بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرینگ و سەرەکین، دەستپێکردنەوەی پێوەندی دوو لایەنەی ئەو دوو وڵاتە دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیری سەرجەم ناوچەکە.

News ID 45344

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha